دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئاشکرای کرد بۆ ھاوکارییكردنی ئۆکرانیا لهرووی سەربازیی، ئابووریی و مرۆیی داوای پاكێجێكیان بە بڕی ٣٣ ملیار دۆلار لە کۆنگرێس کردووە.
جۆ بایدن لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە کۆشکی سپی زانیاری لەسەر ھاوکاریکردنی ئۆکراینا و سزاکانی سەر رووسیا بڵاوکردەوە.
بایدن ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆکرانیا ماوەی دوو مانگە خەباتێکی گەورەی لە بەرامبەر رووسیا کردووە و باجی ئەمەش بە خۆڕایی نییە و ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ داواکاری نوێی لەسەر ئەم بابەتە رەوانەی کۆنگرێس کردووە.
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد، ئەو پشتیوانییە داراییەی کۆنگرێس پێشتر بۆ ئۆکرانیای دابینکردووە تەواو بووە، و ئەمڕۆ داوای پشتیوانی دارایی زیادەی بە بڕی ٣٣ ملیار دۆلار لە کۆنگرێس کردووە کە ٢٠،٤ ملیار دۆلاری بۆ ھاوکاریی سەربازیی، ٨،٥ ملیار دۆلاری بۆ ھاوکاریی ئابووریی، سێ ملیار دۆلاری بۆ ھاوکاریی مرۆیی و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ھاوکاری بەرھەمھێنانی خۆراک دەبێت.
جۆ بایدن ئەوەشی خستەڕوو کە پاکێجێکیشی بۆ فراوانکردنی سزاکانی سەر رووسیا بۆ کۆنگرێس ناردووە و رایگهیاند: "كهمایهتییه دهسهڵاتدارهكان بەشێکن لە گەندەڵی سیاسیی رووسیا. ئەمانە کەسانی خراپن. دەستبەسەر خانووە گرانبەھاکانیان، یەخت و سەروەت و سامانەکانی دیکەیاندا دەگرین. لە رێگەی کۆنگرێسەوە دوای دهسهڵاتی دەست بەسەردا گرتن و فرۆشتنی ماڵ و سەروەتی ئهو كهمایهتییهمان كردووه به مهبهستی ھاوکارییكردنی ئۆکراینا".
بایدن سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا کە رووسیا لە ئێستادا سێکتەری وزە وەک چەک لە دژی وڵاتانی دیکە بەکاردەھێنێت و گوتی: "رێگە بە رووسیا نادەین بۆ دەربازبوونی لە سزاکان وڵاتانی دیکە بڕوخێنێت و شانتاژیان بکات. رێگە بە رووسیا نادەین بۆ ھەڵاتن لە ئەنجامی ھێرشەکان بەنزین و گاز بەکاربھێنێت. لەگەڵ کۆریای باشوور، ژاپۆن، قەتەر و وڵاتانی دیکە کاردەکەین".
سهرۆكی ئهمریكا جەختی لەوە کردەوە کە رووسیا ھانی شەڕی ئۆکرانیا دەدات و گوتی: "پوتین چۆن بڕیاری دەستپێکردنی ئەم جەنگەی دەرکرد ئاواھاش دەتوانێت بڕیاری کۆتایی ھێنان بە جەنگەکە دەربکات".
دەربارەی روونکردنەوەکانی رووسیا لهبارهی چەکی ئەتۆمی، جۆ بادین گوتی: "نابێت ھیچ کەسێک لێدوانی پووچ لەسەر بەکارھێنان یان ئەگەری بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی بکات. ئەمە دەبێتە نابەرپرسیارێتی".
جۆ بایدن دەربارەی پاشهكشهی ئابووریی لە کۆی گشتیی بهرههمی خۆماڵیی لە ماوەی کانوونی دووەم-ئادار گوتی: "سهبارهت به سستی ئابووری نیگەران نیم".
بایدن ئاماژەی بەوە کرد کە لە رووی دەرفەتەکانی کارەوە ئابووری له ئێستادا لە ساڵی ١٩٧٠وە، لە باشترین دۆخیدایه و داکۆکی لەوە کرد کە ئابووری لە بوارێکی زۆردا بەھێز بووە.