دیجیتاڵ میدیای سپێده
بهریتانیا 8 هەزار سەربازی خۆی بۆ وڵاتانی دەوروبەری ڕوسیا دەنێرێت، کە گەورەترین بڵاوەپێکردنی سەربازانی ئەو وڵاتەیە لە ئەوروپای رۆژهەڵات لە 30 ساڵی رابردوو له کاتی شەری ساردەوە.
لەگەڵ ئەو سەربازانە، بهریتانیا دەیان تانک و زریپۆشیش لەم هاوینە لهو وڵاتانە بڵاوە پێدەکات، کە لە مەقەدونیا تا فینلەندا، ئەمەش بۆ نەهێشتنی مەترسی ڕوسیا بۆ سەر ئەو وڵاتانە بەپێی قسەی بەرپرسانی بریتانی.
بەپێی چاودێرانی سەربازی، ئەم هەنگاوەی بریتانیا مەترسی دروستبوونی روبەروبونەوەی راستەوخۆی نێوان ڕوسیا و بریتانیا دروست دەکات و دواتر ببێتە هۆی سەرهڵدانی جەنگی جیهانی سێیەم، کە حەفتەی رابردوو وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگی لاڤروڤ هۆشداری لە مەترسی دروستبوونی جەنگی جیهانی سێیەم داوە.