بەڵێنەکانی سەرۆکی حکومەت بە قەرەبووکردنەوەی لافاوەکەی هەولێر تەنیا قسە دەرچوو

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-29 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید هەرچەندە لە سەرووبەرندی ڕوودانی لافاوەكەی كۆتایی ساڵی ڕابردووی شاری هەولێر سەرۆكی حكومەت چەندین جار بەڵێنی بەهاووڵاتیانی زیانلێكەوتووی ئەو شارەدا كە قەرەبووی پێویستیان دەكاتەوە و ناهێڵێت كەس زەرەرمەند ببێت، بەڵام دوای شەش مانگ ئەو بەڵێنەی سەرۆكی حكومەت تەنها قسە دەرچوو، جگە لەوەی چەند ماڵێك بڕێكی كەم هاوكاری كراون هیچ ماڵێك بەبڕی ئەو زیانانەی لێی كەوتووە قەرەبوو نەكراونەتەوە. بەگویرەی زانیاری و بەدواداچوونەكانی SNN دوای ماوەیەكی زۆر لە چاوەڕوانی هاووڵاتیانی زیانلێكەوتووی لافاوەكەی 17/12/2021 چەند ماڵێك لە گەڕەكی ڕۆشنبیری شاری هەولێر وەك هاوكاری بڕێك پارەیان پێدراوە كە هەندێك ماڵ تەنها بڕی 500 هەزار دیناری بەركەوتووە و پییان وتوون كە ئەمە قەرەبووی […]

The post بەڵێنەکانی سەرۆکی حکومەت بە قەرەبووکردنەوەی لافاوەکەی هەولێر تەنیا قسە دەرچوو appeared first on SNN.