وەزارەتی پێشمەرگە ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌ راگەیندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كرده‌وه‌:هیچ لیستێکی جیاکاری شەهیدان و لایەنی سیاسیان بڵاو نەکردۆتەوە، بەهیچ جۆرێک پۆلبەندی و ریزبەندی شەهیدانی سەربەرزی دژ بە داعش بەرەسمی نەکراوە.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌،هەر لیست و جیاکارییەک لەوبارەیەوە بەناوی ئەمینداری گشتیی و وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە ساختەیە و ناحەقیشە بەرامبەر بەخوێنی شەهیدانمان.

 

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

بەرای گشتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و میدیاکاران رادەگەینین، وەزارەتی پێشمەرگە، هیچ لیستێکی جیاکاری شەهیدان و لایەنی سیاسیان بڵاو نەکردۆتەوە، بەهیچ جۆرێک پۆلبەندی و ریزبەندی شەهیدانی سەربەرزی دژ بە داعش بەرەسمی نەکراوە. نە لەرابردوو نە لەئێستا و داهاتوو نەبووەو نابێت، هەر لیست و جیاکارییەک لەوبارەیەوە بەناوی ئەمینداری گشتیی و وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە ساختەیە و ناحەقیشە بەرامبەر بەخوێنی شەهیدانمان. لەوبارەیەشەوە، چەواشەکاران و ساختەکاران دەدەین بە یاسا و روبەڕووی دادگایان دەکەینەوە.

ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، دووپاتیدەکەینەوە، شەهیدانمان بە یەکەوە لە سەنگەری بەرگری خاکی کوردستان و کەرامەتی تاک بەتاکی گەلەکەمان و پاراستنی ئەزموونی هەرێم و ئاشتی بۆ جیهان گیانیان بەخشیوە، بۆیە لە لای ئێمە شەهیدان شەهیدی ئاڵاو خاکی پیرۆزی کوردستانن.

وەزارەتی پێشمەرگە

۲۹ی نیسانی ۲۰۲۲