بەرپرسانی ئێران وسعودیە لەسەر نەخشەڕێگایەك گەیشتنە رێككەوتن

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

باڵیۆزی ئێران له‌به‌غدا، رایگه‌یاند: به‌رپرسانی ئێران وسعودیه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان.

ئیره‌ج مه‌سجیدی باڵیۆزی ئێران له‌به‌غدا، بۆ ئاژانسی ئێرناى فه‌رمی ئێران ئه‌نجامی دانوستانه‌كانی نێوان ریاز وتارانی هه‌ڵسه‌نگاند كه‌له‌به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چن وبه‌رده‌وامییان هه‌یه‌ وناوبراو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی دانوستانه‌كان ئه‌رێنی بوون ورایگه‌یاند: له‌خولی پێنجه‌می دانوستانه‌كاندا كه‌رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له‌نێوان شانده‌كان به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ردوولا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك گه‌یشته‌ رێككه‌وتن.

هه‌روه‌ها مه‌سجیدی له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى دووباره‌ى باڵیۆزخانه‌كانیان له‌تاران و ریاز گوتى: خوله‌كانی داهاتووی دانوستانه‌كانمان بابه‌تی سه‌رله‌نوێ كردنه‌وه‌ یان نه‌كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كانمان به‌ڕووی یه‌كدا، دیار ده‌خات.