“هیچ حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمار نەكراوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-30 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعيد بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان كە خۆیان بەدوور بگرن لە كڕینی گۆشتی ناتەندروست و مۆرنەكراوی سەرشەقامەكان، هاوكات جەختیش دەكاتەوە كە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەرمانی پێویست بەسەر خاوەن ئاژەڵەكاندا دابەشدەكەن بۆ ئەوەی ڕێگری بكەن لە بڵاوبوونەوەی پەتای خوێن بەربوون كە تا ئێستا هیچ حاڵەتێك لەهەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە. رابەر محمد، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی خۆپاراستن لە هەر نەخۆشییەك كە لە ئێستادا بەهۆی ئاژەڵەوە بڵاوبووەتەوە و توشی مرۆڤ دەبێت داوا لەهاووڵاتیان دەكەين كە خۆیان بە دووربگرن […]

The post “هیچ حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمار نەكراوە appeared first on SNN.