كەشناسی ڕەوشی كەشوهەوای ڕاگەیاند

دوا نوێکردنەوە: 2022-04-30 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بە گوێرەی نوێترین نەخشەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ پێشبینی دەكرێ لە دوای نیوەشەو شەپۆلێكی نمە باران و هەورە تریشقەی پچڕ پچڕ ڕوو بكاتە ناوچەكانمان. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، شەپۆلەكە سەرەتا لە ڕۆژئاوای هەرێمەوە دەست پێدەكات پاشان بۆ ڕۆژی یەك شەممە دەگاتە هەموو ناوچەكانی هەرێم و پێشبینی دەكرێ لە كاتەكانی ئێوارەدا بارانی بەلێزمەی كورت خایەن ببارێ لە سنوری دهۆك و هەولێر و هەندێك ناوچەی گەرمیانز ئاشكراشیكرد، خێرایی با (15-20)كلم/ك دەبێت و هەندێجار چالاك دەبێت بۆ 30كلم/ك هەروەها شەپولێكی تۆز و خۆڵ ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە و ئەگەر هەیە […]

The post كەشناسی ڕەوشی كەشوهەوای ڕاگەیاند appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.