SNN بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ نوێنەری کارمەندانی خۆبەخشی ناوەندەکانی تەندروستی لە سلێمانی کۆبووەوە، کە ماوەی چەند رۆژێکە لە بەرامبەر پشتگوێخستن، جیاكاری و دانەمەزراندنیان لەلایەن حكومەتەوە بایکۆتیان راگەیاندووە. لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا نوێنەرانی كارمەندە خۆبەخشەكان داواكارییەكانیان خستەڕوو و رایانگەیاند، حكومەت كارمەندانی خۆبەخشی ناوەندەكانی تەندروستی لە سلێمانی پشتگوێخستووە و جیاكاری دەكات لەنێوان شارەكاندا. مافی كارمەندانی ئەم سنوورە دەخورێت و لە بەرامبەریشدا لە چەند رۆژی رابردوودا بە پشتگیری لایەنێكی سیاسی و لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەكان و بە فەرمانێکی نهێنی دەیان خۆبەخش لە دهۆك دامەزراون. لە بەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی نیگەرانی خۆی لە شێوازی كاركردنی حكومەت دەربڕی و رایگەیاند، جێگەی سەرسوڕمانە حكومەت […]
The post بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری کارمەندانی خۆبەخشی ناوەندەکانی تەندروستی لە سلێمانی کۆبووەوە appeared first on SNN.