دوو مووشەک ئاراستەی نزیک بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق کران کە سەربازانی ئەمریکی لێن.
لەمبارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە دوو مووشەک لە نزیک بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کەوتوونەتەوە. رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێ نەکەوتووەتەوە.
تیشکیش خراوەتە سەر ئەوەی یەکە ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە، ئاماژە بەوەش دراوە وردەکارییەکانی رووداوەکەیش دواتر بۆ رای گشتی دەخرێتە روو.
میدیا خۆجێیەکان باسیان لەوە کردووە کە یەکێک لە مووشەکەکان چوار کیلۆمەتر لە دوور بنکەکە کەوتووەتە خوارەوە.
راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەو بنکە سەربازییە دەمێننەوە.
هێزەکانی شەڕکەری سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پێشتر رایگەیاندبوو، ئەرکەکانیان لە کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووەوە کۆتایی پێ هێناوە بەڵام تەنها راوێژکارانیان لەوێ ماونەتەوە.