دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند، دوای چوار رۆژ له‌داخستنی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان و ئه‌نجامدانی كاره سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تونێله‌كه به‌ڕوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بچوك و بارهه‌ڵگر ده‌كرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای پاككردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی كاره‌ساته‌كه‌ی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو له تونێلی ده‌ربه‌ندیخان، لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به ده‌مه‌وه‌چونی ڕوداوه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی قائیمقام و به‌ڕێوه‌بـه‌ری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و دوای راوێژ له‌گه‌ڵ له وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه بڕیاردرا كاتژمێر 4:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌دواوه تونێلی ده‌ربه‌ندیخان بكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌رچه‌نده وابڕیار بو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له سه‌رشاخی به‌رانان و ناوتاق و بهردهكهڕهوه هاتوچۆ بكات، به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسی و ناله‌باری هه‌لومه‌رجی ڕێگاكان له‌م بهرهجهژنهدا ڕاگیرا، هاتوچۆ به‌گشتی بۆ ئۆتۆمبێلی بچوك و بارهه‌ڵگر ده‌خرێته‌وه ناو تونێل.