له ڕۆژی جیهانی كرێكاراندا، سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان لقی سلێمانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند: له‌مساڵدا شه‌ش كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه، 80 له سه‌دى كرێكاره‌كانى كوردستان بیانین.
چالاك ڕه‌ئوف سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكاكانی كرێكاران ڕایگه‌یاند، دوای پێنج خول له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان هێشتا هیچ یاسایه‌ك بۆ كرێكاران نییه، كار به یاسای ڕژێمی پێشووی عێراق ده‌كرێت، له كاتێكدا چه‌ند یاسا له به‌رژه‌وه‌ندی وه‌به‌رهێنه‌كان ده‌رچووه، هه‌روه‌ها له 10 داواكارییان ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكاكانی كرێكاران گوتى: داواكارییه‌كان خۆیان له ده‌ركردنی یاسا بۆ كرێكاران و پاراستنی مافی كرێكاران و دابینكردنی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بینیه‌ووه، یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین داخوازییه‌كانیش، سنورداركردنی كارپێكردنی كرێكارانی بیانییه له پڕۆژه‌كاندا.
له ساڵى 2021 فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان پێشنیازه یاسایه‌كى بۆ كار له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌شى په‌رله‌مان كردووه به‌ڵام تا ئێستا خوێندنه‌وه‌ى بۆ نه‌كراوه و له‌ئه‌گه‌رى په‌سه‌ندكردنى مافى كرێكاران ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.