گۆرانكاری لە كەشوهەوای هەرێم ڕوودەدات و باران دەبارێت

دوا نوێکردنەوە: 2022-05-01 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، گۆرانكاری لەنەخشەكانی كەش و هەوا ڕوویداوە پێشبینی دەكرێت بەشێوەیەكی گشتی باران بارین مام ناوەند هەموو ناوچەكانی هەرێم بگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی ناجێگیری كەش و هەواوە كە گۆرانكاری لەنەخشەكانی كەش و هەوا رویداوە پێشبینی دەكرێت بەشێوەیەكی گشتی باران بارین مام ناوەند هەموو ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە. ئاشكراشیكردووە، بەهۆی ئو گۆڕانكاریەوە هەندێك جار لێزمە باران روودەدات وخێرای با زیاد دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە وە ئەم بارانە بەردەوامی دەبێت تاكو درەنگانی شەو .  

The post گۆرانكاری لە كەشوهەوای هەرێم ڕوودەدات و باران دەبارێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.