“له‌ سنووره‌كانى پارتیه‌وه‌ چه‌كدارى بیانى ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێن”

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-02 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN میدیاى نزیك له‌ پارتى كرێكارانى كوردستان ئاشكرایكرد، توركیا زیاتر لە پێنج هەزار چه‌كداری بیانیی لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریاوە، بە سنوورەکانی پارتى دیموكراتى كوردستاندا گواستوونه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان. میدیاى نزیك له‌ پارتى كرێكارانى كوردستان له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانییه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌،” توركیا لە هێرش و داگیرکاریی ئەمجارەی بۆ سەر گەریلا و باشووری کوردستان، چه‌كداره‌كانى بەرەی نوسرە، ئیخوان موسلیمین، تەحریر شام، ئەحرار شام و سوپای بەناو ئازاد بەکاردەهێنێت، کە پێشتر لە سوریا شەڕیان بۆ كردووه‌. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌و وڵاته‌ زیاتر لە پێنج هەزار چه‌كدارى بیانیی، لە رۆژئاوای کوردستان و سوریاوە بە سنوورەکانی پارتى دیموكراتى كوردستاندا گواستووەتەوە بۆ ناوچە سنوورییەکانی باکوور و باشووری کوردستان […]

The post “له‌ سنووره‌كانى پارتیه‌وه‌ چه‌كدارى بیانى ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێن” appeared first on SNN.