“لە جەژندا، مەرج بۆ هاتووچۆ لەگەڵ ئێران هەيە”

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-02 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید بەبۆنی هاتنی جەژنی ڕەمەزان و بەمەبەستی كارئاسانی زیاتر بۆ گەشتیاران لەیەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا جموجوڵی بازرگانی لەمەرزی باشماخ راگيرا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەروازەی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات: هاتووچۆی گەشتیاریش بەمەرجی تەندروستی بەردەوامی دەبێت. ئیسماعیل عەلی ئاغا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بۆ ماوەی یەك ڕۆژ و تەنها لەیەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بەڕووی جموجوڵی بازرگانیدا داخرا، بەڵام هاتووچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت. ئاماژەی بەوەشكرد: بۆدووەم ڕۆژی جەژن جموجوڵی بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە، هاوكات هاتوچۆی گەشتیاران لەڕۆژانی جەژندا بەردەوام دەبێت، بەڵام بەمەرجێك هەر هاووڵاتیەك كە دێتە هەرێم و بەپێچەوانەوە دەڕوات […]

The post “لە جەژندا، مەرج بۆ هاتووچۆ لەگەڵ ئێران هەيە” appeared first on SNN.