SNN-عەلی حەمە سەعید بەڕێوەبەری كوشتارگەی نوێی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات تەنها بۆ ڕۆژانی پێش جەژنی ڕەمەزان بڕی زیاد لە 677 هەزار تۆن گۆشتی سور ڕەوانەی بازاڕەكانی سلێمانی كراوە، هاوكات بڕی زیاد لە یەك تۆن و 500 كیلۆ گۆشتیش ڕەتكراوەتەوە كە ڕەوانەی بازاڕەكان بكرێت بەهۆی ناشیاوی بۆ بەكارهێنان. شاڵاو عارف، بەرێوەبەری كوشتارگەی نوێی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەبەردەستدان لە چەند ڕۆژی پێش هاتنی جەژنی ڕەمەزان بڕی 667 هەزار و 400 كیلۆ گۆشتی تەندروستمان ڕەوانەی بازاڕەكانی سلێمانی و دەوروبەری كردووە، كە ئەو گۆشتەی خراوەتە بازاڕەوە لەڕووی تەندروستییەوە شیاوبووە بۆ بەكارهێنان و لە پشكنینەكان دەرچوون و هیچ گرفتێكیان نەبووە بۆ بەكارهێنان. […]
The post “بۆ جەژن زياتر لە 667 هەزار تەن گۆشت خراوەتە بازاڕەوە” appeared first on SNN.