دیجیتال میدیای سپێده
قەیس خەزعەلی داوایهك له لایهنه سیاسهكانی عێراق دهكات و ڕایدهگهیهنێت،" لە ڕۆژانەی جەژندا چوارچێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەکی نوێ دەنێرێت بۆ هەموو لایەنە سیاسییە پەیوەندیدارەکان".
ئەمڕۆ سێشەممە،3-5-2022 قەیس خەزعەلی ئەمینداری بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق شیعەکان لە وتاری یەکەم ڕۆژی جەژنی شیعەکانی عێراق داوایهكی ئاراستهی لایهنه سیاسیهكان كرد و رایگهیاند"بە چاوی ناکۆکی و پێشبڕکێی سیاسی تەماشای دەستپێشخەرییەکە نەکەن، بەڵکو بە چاوێکی واقیعی تەماشای بکەن و باش بیخوێننەوە بۆ چارەسەرکردن و دەرچوون لە قەیرانی بنبەستی سیاسی."
باسی لهوهش كرد، "بوونی دەستپێشخەری مانای ئەوە نییە کە هەر دەبێت پێوەی پابەند بیت، ئەگەر تۆ دەستپێشخەرییەکت هەبێت کە تێیدا مافی زۆرینە پارێزراو بێت، هەروەها ئیرادەشکێنی و شەری ئیرادەی تێدا نەبێت، دەی فەرموو! ئێمە ئامادەین و گوێی بۆ دەگرین و بە هەموو ڕێزێکیشەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵدا دەکەین."