دیجیتال میدیای سپێده
دوای رۆژێك لهشهرو ئالۆزی له نێوان سوپای عێراق و یهبهشه ئهمڕۆ وهزارهتی بهرگری عێراق کۆنترۆڵ کردنی تهواوهتی قهزای شەنگالی ڕاگەیاند.
لیوا تەحسین ئەلخەفاجی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند "خەڵکی شەنگال رۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە یارمەتیدان و هاوکاریی سوپا و هێزە ئەمنییەکان بۆ کۆنترۆڵ کردنی ناوچەکەیان"
وتیشی،"لە ئێستادا جگە لە سوپا و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان، هیچ دیاردەیەکی چەکداریی لە قەزاکەدا نەماوە و ڕیگەشی پێنادرێت".
دەشڵێت،"هەندێک بەربەست لەسەر ریگا و شەقامەکان هەبووە، سوپای سەرجەمیانی لابردووە و ئێستا شەنگال لەژێر کۆنترۆڵی سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵیدایە"
وەزارەتی بەرگریی عێراق جهختی لهوهكردهوه كه "له ئێستادا هیچ دیاردەیەکی چەکداری لەناوخۆی شەنگال نەماوە".
ئەم راگەیەندراوەی وەزارەتی بەرگریی عێراق دوای رۆژێک لە شەڕ و پێکدادانێکی سەخت دێت لە نێوان سوپای عێراق و جەکدارانی یەپەشە دێت.