دیجیتال میدیای سپێده
تۆڕی میدیایی یەکگرتوو لهبڵاو كراوهیهكدا رایگهیاند، لەم بۆنە ئینسانییە جیهانییەدا جێگای خۆیەتی جارێکی تر جەخت لەسەر ئازادی رۆژنامەگەری کوردستانی بکەینەوە ، خەڵکی کوردستان لەهەر گەلێک زیاتر تاڵاوی ستەم و خنکاندنی وشەیان بینیوە ،دەیان ساڵ ئازادیان خراوەتە کونجی زیندانی ئیرهابی فکری حکومەتە عەسکەرتار و شۆڤێنییەکانەوە.
ئهوهش هاتووه،"لە سایەی حوکمڕانی کوردیدا نابێ و نارەوایە ئەو مافە بەرتەسک بکرێتەوە و ئازادی رۆژنامەگەری بخرێتەوە بەر نەشتەری ئیرهاب و تۆقاندن".
تۆری میدیای یهكگرتوو جهختی لهوهش كردهوه كه" لە پێناو گەشە کردن و بەردەوامی ئازادی رۆژنامەگەری داوادەکەین رۆژنامەنوسانی بادینان و چالاکوانانی مەدەنی ئازاد بکرێن و وەک دیاری جەژنی رەمەزانی پیرۆز بگەڕێنەوە ناو خێزان و کەسوکاریان".
دهقی راگهیهنراوه:
بسم الله الرحمن الرحيم
پیرۆز بێ رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری
رۆژنامەنوسانی ئازا و حەقبێژ
خەمخۆرانی وشەی ئازاد و بوێر
گەیاندنی وشەی ئازاد بەشێکی بناغەییە لە پێویستییەکانی ژیانی مرۆڤایەتی ، بە درێژایی مێژوو مرۆڤەکان بۆ ئازادی کۆشاون و بۆ وشەی ئازاد گەڕاون ، رۆژنامەگەری ، ئەو فەزا فراوانەیە کە مرۆڤ دایهێناوە بۆ دەربڕین و گەیاندنی وشەی ئازاد.
لەم بۆنە ئینسانییە جیهانییەدا جێگای خۆیەتی جارێکی تر جەخت لەسەر ئازادی رۆژنامەگەری کوردستانی بکەینەوە ، خەڵکی کوردستان لەهەر گەلێک زیاتر تاڵاوی ستەم و خنکاندنی وشەیان بینیوە ،دەیان ساڵ ئازادیان خراوەتە کونجی زیندانی ئیرهابی فکری حکومەتە عەسکەرتار و شۆڤێنییەکانەوە . ڕاپەڕین ،ئەو کۆت و بەندەی شکاند و وشەی کوردی و کوردستانی ئازاد کرد .
لە سایەی حوکمڕانی کوردیدا نابێ و نارەوایە ئەو مافە بەرتەسک بکرێتەوە و ئازادی رۆژنامەگەری بخرێتەوە بەر نەشتەری ئیرهاب و تۆقاندن.
لە پێناو گەشە کردن و بەردەوامی ئازادی رۆژنامەگەری داوادەکەین رۆژنامەنوسانی بادینان و چالاکوانانی مەدەنی ئازاد بکرێن و وەک دیاری جەژنی رەمەزانی پیرۆز بگەڕێنەوە ناو خێزان و کەسوکاریان.
کوردستان پێویستی بە رۆژنامەگەری ئازاد و بەرپرس هەیە نەک زیندان و بەند کردنی وشەی بوێر .
تۆڕی میدیایی یەکگرتوو
٢٠٢٢/٥/٣