سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا ئاشکرای کرد کە ٢٤ هەزار و ٥٠٠ سەربازی سوپای رووسیا کوژراون و لە دەستپێکی جەنگەوە تا ئەمڕۆ رووسیا ١٩٤ فڕۆکەی جەنگی، ١٥٥ کۆپتەر و هەزار و ٧٧ تانکی لەدەستداوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، نوێترین زانیاری لە بارەی زەرەر و زیانەکانی سوپای رووسیا لە ٢٤ی شوبات-چواری ئایار، خستەڕوو و کوژرانی ٣٠٠ سەربازی دیکەی سوپای رووسیای لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا راگەیاند.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ٢٤ هەزار و ٥٠٠ سەربازی سوپای رووسیا کوژراون، هەروەها ١٩٤ فڕۆکەی جەنگی، ١٥٥ کۆپتەر، هەزار و ٧٧ تانک، دوو هەزار و ٦١٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، ٤٩١ تۆپهاوێژ، ١٦٣ موشەکهاوێژ و ٨١ سیتسمی بەرگری ئاسمانی رووسی، تێکشکێندراون.
لە لایەکی دیکەشەوە رووسیا، هەزار و ٨٦٧ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ٣٠٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ١٠ کەشتی و یەختی خێرایی مامناوەندی لەدەستداوە.
ئەوە لەکاتێدایە کە وەزارەتی بەرگریی رووسیا پێشتر لە راگەیەندراوێکدا لە ٢٥ی ئادار بڵاوی کردبووەوە کە تاکوو ئێستا هەزار و ٣٥١ سەربازی سوپای رووسیا لە ئۆکراینا کوژراون