ئێران: جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە راگەیەندرا کە تۆمەتبارکرابوو بە سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

میدیاکانی ئێران ئاشکرایان کرد جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان بۆ ئەحمەد رزا جەلالی راگەیەندرا کە مامۆستای زانکۆیە و خاوەن رەگەزنامەی سویدی و ئێرانییە و پێشتر تۆمەتبارکرابوو بە سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل.

ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی (ISNA)ی ئێران بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەک کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند "ئەحمەد رزا جەلالی کە تۆمەتبارە بە سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل و دەستی هەبووە لە کوشتنی فیزیاناسانی وزەی ناوکیی ئێران بڕیار وایە ٢١ی ئایار سزاکەی بەسەردا جێبەجێ بکرێت".

ئەحمەد رزا جەلالی کە دکتۆر و مامۆستای ئەندام بوو لە ئەنستیتۆی کارۆلینسکا لە ستۆکهۆڵم-ی پایتەختی سوید لە نيسانی ساڵی ٢٠١٦ لە ئێران دەستگیر کرا.

ناوبراو کە بە سیخوڕیکردن بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل تۆمەتبار کرابوو لە ساڵی ٢٠١٧ لە دادگای باڵای ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.