سەرۆكی ئێران، پشتیوانی لەیەكرێزی لایەنەكانی عێراق دەكات

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

به‌بۆنه‌ى پیرۆزبایى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه‌، له‌په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، سه‌رۆكى ئێران جه‌خت له‌پشتیوانى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق ولایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات.

ئایه‌تولڵا ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆكى ئێران رایگه‌یاندوه‌: پشتیوانى له‌یه‌كرێزى عێراق ولایه‌نه‌كانى ده‌كه‌ین، وهیوادارین لایه‌نه‌كانى سیاسى بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا.

ره‌ئیسى راشیگه‌یاندوه‌: هه‌میشه‌ عێراق بۆ ئێران گرنگ بووه‌، وهیوادارین حكومه‌تى داهاتووى عێراق حكومه‌تێكى به‌هێز بێت.