له‌ موسڵ حەشدی شەعبی حاڵەتی لەناكاو ڕادەگەیەنێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌موسڵ ئاشكرایكرد: ته‌واوى كه‌رته‌كانى حه‌شدى شه‌عبی له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا كه‌وتوونه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌ به‌هۆى شه‌پۆلى خۆڵبارین كه‌ناوچه‌كانى عێراق وهه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ راشیگه‌یاندوه‌: كه‌رته‌كانى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبی له‌حاڵه‌تى ئاماده‌باشیدان وله‌ناوچه‌ى قه‌زاى حه‌زه‌ر له‌نه‌ینه‌وا به‌ته‌واوه‌تى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: ئه‌م رێكاره‌ى حه‌شدى شه‌عبی به‌هۆى هاتنى شه‌پۆڵێكى دیكه‌ى خۆڵبارینه‌ بۆ ناوچه‌كه‌، كه‌ئاماده‌كارى بۆ حاڵه‌تى له‌ناكاو ده‌كه‌ن.

ئه‌مرۆ شه‌پۆڵه‌كانى خۆڵبارین زیاتر چڕبۆنه‌ته‌وه‌ وته‌واوى ناوچه‌كانى عێراقى گرتووه‌ته‌وه‌ وكه‌رتى ته‌ندروستى عێراقیش رێكارى پێویستیان گرتوه‌ته‌ به‌ر وده‌یان هه‌زار حاڵه‌تى ته‌نگه‌نه‌فه‌سییان تۆماركردوه‌ وبه‌شێك له‌بازاره‌كانیش داخراون به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاستى بینین.