شه‌پۆلێكی به‌هێزى خۆڵبارین به‌غدای گرتۆته‌وه و به هه‌زاران كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون.
ئه‌م خۆڵبارینه له شه‌وی رابردووه‌وه له‌به‌غدا ده‌ستیپێكردووه تا ئێستاش به‌رده‌وامه و به‌هۆیه‌وه ئاستی بینین كه‌مبووه‌ته‌وه.
راگه‌یاندراوێكى نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموك له‌به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه پێشوازی له 600 حاڵه‌تی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی كردووه به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه.
وتیشی 85%ی حاڵه‌ته‌كان نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمارنه‌كراوه.
وه هه‌روه‌ها له هه‌ردوو پارێزگاى ئه‌نبار و نه‌جه‌ف زیاتر له 800حاڵه‌تى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى تۆماركراوه.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه گه‌شتى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلیمانى هه‌ر به‌هۆى خۆڵبارینه‌وه بۆ كاتێكى نادیار له گه‌شتكردن وه‌ستا.