شه‌پۆلێكی به‌هێزى خۆڵبارین به‌غدای گرتۆته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

شه‌پۆلێكی به‌هێزى خۆڵبارین به‌غدای گرتۆته‌وه‌ و به‌ هه‌زاران كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون.

ئه‌م خۆڵبارینه‌ له‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌ له‌به‌غدا ده‌ستیپێكردووه‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئاستی بینین كه‌مبووه‌ته‌وه‌.

راگه‌یاندراوێكى نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموك له‌به‌غدا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌ پێشوازی له‌ 600 حاڵه‌تی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی كردووه‌ به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه‌.

وتیشی 85%ی حاڵه‌ته‌كان نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌ و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمارنه‌كراوه‌.

وه‌ هه‌روه‌ها له‌ هه‌ردوو پارێزگاى ئه‌نبار و نه‌جه‌ف زیاتر له‌ 800حاڵه‌تى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى تۆماركراوه‌.

له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ گه‌شتى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلیمانى هه‌ر به‌هۆى خۆڵبارینه‌وه‌ بۆ كاتێكى نادیار له‌ گه‌شتكردن وه‌ستا.