به‌ده‌یان جوله‌كه‌ى نیشته‌جێكراو به‌پشتیوانى سوپاى ئیسرائیلى هێرشیانكرده‌ سه‌ر مزگه‌وتى ئه‌قسا

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ رۆژى پێنج شه‌ممه‌، به‌ده‌یان جوله‌كه‌ى نیشته‌جێكراو به‌پشتیوانى سوپاى ئیسرائیلى هێرشیانكرده‌ سه‌ر مزگه‌وتى ئه‌قسا.

سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ، دواى ئه‌وه‌ى جوله‌كه‌ نیشته‌جێكراوه‌كان به‌پشتیوانى سوپاى ئیسرائیلى داگیركارن هێرشیان كرده‌ سه‌ر مزگه‌وتى ئه‌قسا، به‌گوله‌ى پلاستیكى وبه‌كارهێنانى گازى فرمێسك رێژ به‌رامبه‌ر به‌نوێژخوێنانى مزگه‌وتى ئه‌قسایان به‌كارهێنا، وهه‌روه‌ها ئه‌شكه‌نجه‌ى به‌شێكیان دا وهه‌وڵى ده‌ستگیركردنى ژماره‌یه‌ك له‌نوێژخوێنانیشیان داوه‌.

به‌هۆى هێرشه‌كه‌ى سوپاى زایۆنى ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى فه‌ڵه‌ستینى له‌نێو حه‌وشه‌كانى مزگه‌وتى ئه‌قسا بریندار كران.

شاهێدحاڵه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌: كه‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئیسرائیل زیانێكى زۆریان به‌به‌ر مینبه‌رى سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یوبیان گه‌یاندوه‌ له‌نێو مزگه‌وته‌كه‌دا.

هه‌روه‌ها به‌ده‌یان نوێژخوێنانیشى له‌نێو مزگه‌وته‌كه‌دا ده‌ركراون به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واو وبۆ ئه‌وه‌ى جوله‌كه‌ى نیشته‌جێكراو له‌نێو حه‌ره‌مه‌كانى مزگه‌وته‌ مه‌راسیمه‌ تایبه‌ته‌كانیان به‌رێوه‌ببه‌ن، وهێزێكى ئه‌منى زۆریشیان له‌ناوچه‌كانى ده‌رگاى مه‌غاریبه‌ وده‌رگاى سلسله‌ بڵاویانكردۆته‌وه‌.