فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، هێزێكی سه‌ربازی گه‌وره گه‌یشتوه‌ته قه‌زای شه‌نگال به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی یاسا، له‌ئێستاشدا هیچ گروپێكی چه‌كدار له‌ناو قه‌زاكه نه‌ماوه.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، هه‌مو ئه‌و ڕوداوانه‌ی كه له شه‌نگال تۆماركراون به‌هۆی چه‌ند كه‌سێكی بووه كه هه‌ژمونییان سه‌پاندبو و ڕێگایان نه‌ده‌دا به‌رپرسانی ئه‌منی بچنه ناو قه‌زاى شنگال.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا و جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ستایشی ئۆپه‌راسیۆنى شنگالیان كرد كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕۆژئاوای نه‌ینه‌واوه جێبه‌جێكرا بۆ سه‌پاندنی ئاسایش و ئه‌منیه‌ت له‌قه‌زای شه‌نگال.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی باسی له‌وه‌شكرد، هێزێكی زۆری سه‌ربازی گه‌یشتوه‌ته ناوچه‌ی شه‌نگال، ئه‌ركیان سه‌پاندنی هه‌ژمونی ده‌وڵه‌ت و یاسایه، گوتیشى ئێمه ڕێگه ناده‌ین گروپه چه‌كداره‌كان چیتر هه‌ژمونی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه بسه‌پێنن و ڕێگه‌ش ناده‌ین هیچ گروپێكی چه‌كدار له‌شه‌نگال و ده‌وروبه‌ریشی بونی هه‌بێت.
یه‌كی ئه‌م مانگه، پێكدادان له‌نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شنگال (یه‌به‌شه) له قه‌زای شنگال رویدا، بۆ رۆژی دواتریش پێكدادانه‌كان سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه، پاش ئه‌و روداوانه‌ش شاندێكی باڵای سه‌ربازی كه پێكهاتبو له عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاروڵڵا سوپاسالاری عێراق گه‌یشتنه شنگال و ئێستا سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی له‌نێو قه‌زای شنگالن.