دیجیتاڵ میدیای سپێده
لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە نۆ پرۆسەی گۆڕینەوەی دیلدا لەگەڵ مۆسكۆ، 324 ھاووڵاتیی ئۆکراینی رزگارکراون.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە ئاژانسی ئاسایشی ئۆکرانیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا تا ئێستا نۆ پرۆسەی گۆڕینهوهی دیل لەگەڵ ھێزەکانی رووسیا بەڕێوەچووە و کۆی گشتی 324 ئۆکراینی رزگارکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لە گرنگیی ھەوڵەکانی سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی لەسەر گۆڕینەوەی دیلەکان کراوە و باس لەوە کراوە کە ئاژانسی ئاسایشی ئۆکراینا بەردەوامی بە کارەکانی بۆ رزگارکردنی ئۆکرانییەکان دەدات.