دیجیتاڵ میدیای سپێده
جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆکرانیا، ئیرینا ڤەرەشچوک رایگەیاند کە ئاڵوگۆڕی دیل لەگەڵ رووسیا ئەنجامدراوە و لەم چوارچێوەیەشدا 41 ئۆکراینی رزگارکراون کە 11یان ئافرەتن.
ئیرینا ڤەرەشچوک راشیگەیاند کە ئەمڕۆ دووبارە ئاڵوگۆڕی دیل لەگەڵ رووسیا ئەنجامدراوە و لەم چوارچێوەیەشدا 28 سەرباز و 13 سڤیل رزگارکراون.
جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆکرانیا، ئیرینا ڤەرەشچوک وتیشی: "ئەمڕۆ دووبارە ئاڵوگۆڕکردنی دیل لەگەڵ رووسیا ئەنجامدراوە، 41 کەس گەڕاونەتەوە کە 11یان ئافرەتن. ھاوکات 28 سەرباز و 13 سڤیل رزگارکراون. خۆشحاڵییە کە سەرۆکی کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی ئۆکرانیا لە نێو ئازادکراوەکانی ئەمڕۆ دایە".
بەرپرسانی ئۆکرانیا دوێنێ رایانگەیاندبوو کە لەوەتەی ھەڵگیرساندنی جەنگ لەلایەن رووسیاوە، نۆ جار ئاڵۆگۆڕکردنی دیل لەگەڵ رووسیا ئەنجامدراوە و لە ئاکامی ئەمەش 324 ئۆکراینی ئازادکراون.