SNN ئه‌ندامێكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى گونجاوترین ده‌ستپێشخه‌رییه بۆ رزگاربوون له‌و چه‌قبه‌ستووییه سیاسییه‌ى كه ئێستا عێراق تێیدایه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه حه‌سه‌ن ئاڵى، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “له‌نێو ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ى كه ئێستا له‌به‌رده‌ستدان بۆ رزگاركردنى عێراق له چه‌قبه‌ستووى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى باشترینه و ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع سوودى لێببینرێت”. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى جیاوازى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایگه‌یاندووه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه كه چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یدا هیچ هێزێكى سیاسى به‌ده‌ر نه‌كردووه و بۆ سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان و بلۆكه‌كان خراوه‌ته‌ڕوو”. به وته‌ى حه‌سه‌ن ئاڵى، “ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى […]
The post “ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى باشترینه بۆ دۆخى ئێستاى عێراق” appeared first on SNN.