رووسیا: "ئەو چەکانەمان لەناوبردووە کە لە ئەمریکا و ئەورووپاوە رەوانەی ئۆکرانیا کراون"

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا: "لە خارکیڤ ئەو چەکانەمان لەناوبردووە کە لە ئەمریکا و ئەورووپاوە رەوانەی ئۆکرانیا کراون".

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ رایگەیاند كه‌ لە نزیک وێستگەی شەمەندەفەری بۆگۆدوهۆڤ لە ناوچەی خارکیڤ ژمارەیەکی زۆر چەکیان لەناوبردووە کە لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپاوە رەوانەی ئۆکرانیا کراون.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا کۆناشینکۆڤ، باسی لەوە کرد کە سوپای وڵاتەکەی بەردەوامە لە هێرشەکانی لە ئۆکرانیا و، بە مووشەکی هەستیار پێنج ناوچەی کۆکردنەوەی یەکەی سەربازیی و ئامێری تەکنیکی و کۆگایەکی تەقەمەنی لە نزیک یەکەکانی نیشتەجێبوون لە باهموت لە دۆنێتسک خاپوورکراون.

ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە هێزی ئاسمانیی رووسیا بە درێژایی دوێنێ شەو ١٨ پێگەی سەربازیی ئۆکراینایان لەناوبردووە، لە نێویشیاندا دوو ناوەندی فەرمان لە ناوچەی خارکیڤ، سێ کۆگای سووتەمەنی و تەقەمەنی لە ناوچەی ئۆدیسا.

گوتیشی: 'لە نزیک وێستگەی شەمەندەفەری بۆگۆدوهۆڤ لە ناوچەی خارکیڤ ژمارەیەکی زۆر چەک لەناوبراون کە لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپاوە رەوانەی ئۆکرانیا کراون'.

کۆناشێنکۆڤ باسی لەوەیش کرد کە ٢٨٠ سەربازی ئۆکرانیا لە هێرشەکانی رووسیادا کوژراون، ٤٨ ئامێری تەکنیکی سەربازیی لەناوبراون و یەکەکانی مووشەکهاوێژ و تۆپھاوێژ ٤٤ ناوەندی فەرمان و ١٩٦ پێگەیان لەناوبردووە'.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا کۆناشینکۆڤ، ئەوەشی خستەڕوو کە سیستمەکانی بەرگریی مووشەکی ئاسمانیی رووسیا بە درێژایی شەو لە ناوچەکانی خارکیڤ، خێرسۆن، دۆنێتسک و میکۆلایڤ ١٣ فڕۆکەی بێفرۆکەوانی سوپای ئۆکرانیایان خستووەتە خوارەوە، سێ مووشەکی Toçka-U و ژمارەیەک مووشەکی Smerç تێکشکێندراون.

گوتیشی: "تا ئەمڕۆ ١٥٢ فڕۆکە، ١١٢ هێلیکۆپتەر، ٧٦٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٢٩٥ سیستمی بەرگریی مووشەکی ئاسمانیی، دوو ھەزار و ٨٩٥ تانک و زریپۆش، ٣٣٣ مووشەکهاوێژ، هەزار و ٣٦٤ تۆپهاوێژ و هاوەن، دوو هەزار و ٧١٦ ئۆتۆمبێلی تایبەتی سەربازیی سەربە سوپای ئۆکرانیا تێکشکێندراون".