هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، سه‌نته‌رێكی په‌یوه‌ندی بۆ په‌یوه‌ندیی خێرا به مه‌به‌ستی ڕێنماییی ته‌ندروستیی هاووڵاتیان كرایه‌وه. وه‌زیری ته‌ندروستیش باسی له‌وه كرد، تا ئێستا 13 توشبووی نه‌خۆشیی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان چاك بوونه‌ته‌وه.
د. جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ به هاوكاریی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن سه‌نته‌رێكی په‌یوه‌ندی بۆ په‌یوه‌ندیی خێرای هاووڵاتیان به مه‌به‌ستی ڕێنماییی ته‌ندروستیی هاووڵاتیان كرایه‌وه و ئێمه وه‌كو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له‌پێناو سه‌لامه‌تیی هاووڵاتیان و داواش له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن، چونكه ته‌ندروستیی هاووڵاتیان له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی ئێمه‌دایه."
وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. سامان به‌رزنجی، نوێترین ئاماری تووشبووانی نه‌خۆشیی كۆرۆنای له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد، زۆرترین تووشبوو ل هتهمهنی 30 بۆ 39 ساڵیدان و شه‌ش حاڵه‌تی ته‌ندار و سێ حاڵه‌تی منداڵیش تۆمار كراون."
گوتیشی: "4%ی ئه‌وانه‌ی تووش بوون پیاون و 52%یش ژنن و له شاری سلێمانی 30 حاڵه‌ت و له هه‌ولێر 9 حاڵه‌ت و له دهۆكیش یه‌ك حاڵه‌ت هه‌یه كه ده‌كاته 40 توشبوو."
د. سامان به‌رزنجی ڕوونیشی كرده‌وه: "له‌و ژماره‌یه 13 كه‌س له نه‌خۆشیه‌كه چاك بوونه‌ته‌وه."
بڵند ئیبراهیم