دیجیتاڵ میدیاى سپێده
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی شه‌ڕه ته‌قه‌ی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌وه، سێ كه‌س برینداربوون.
لەو بارەیەوە ووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران شه‌ماڵ دێواری ئەوەی خستەڕوو: بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەسۆران لەنێوان دوو بنەماڵە بەهۆی شەرەتەقە سێ كەس بەسوكی بریندار بوونە.
ئەوەشی ڕاگەیاند: دەستبەچێ پۆلیس و ئاسایش گەشتوونەتە شوێنی روداوه‌كه‌و كۆنتڕۆڵی روداوەكە كراوەو دوانزە تۆمەتبار لەم روداوە دەستگیر كراون لەهەردووبنەمالە کە شەڕەکەیان ئەنجامداوە و ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەو شەڕەتەقەیە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەلایەتی نێوانیان بووە