دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەهۆی هێرشەکانی سوپای رووسیاوە لە ئۆکراینا، ٢٢٥ منداڵ کوژراون و ٤١٣ی دیکەش برینداربوون.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئۆکرانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای رووسیاوە، زیاتر لە هەزار و ٦٣٥ دامەزراوەی پەروەردەیی زیانیان بەرکەوتووە، لەوانەش ١٢٦یان بەتەواوی خاپووربوون.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ئەمڕۆ، ٢٢٥ منداڵ کوژراون و ٤١٣ی دیکەش برینداربوون.