ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانی به‌شێك له‌مامۆستایان وفه‌رمانبه‌ران به‌هۆی دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌كانیان ده‌ستیپێكرده‌وه‌و فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیش له‌په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانی له‌داواكاری مامۆستایان وفه‌رمانبه‌رانی پارێزگاكانی سلێمانی وهه‌ڵه‌بجه ده‌كات.
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یاند: له‌هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی كه‌می ونه‌بوونی پاره بوونی نیه، به‌ڵكو كێشه‌ی چۆنیه‌تی كۆكردنه‌وه وگه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی بوونی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش حزبه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌ت دوو حزبه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسن ولهماوهكانی ڕابردووش‌دا به‌ئاشكرا یه‌كتریان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته تۆمه‌تبار كردووه.
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: خۆی مانگانه دابه‌شكردنی مووچه له‌كاتی خۆیدا دابه‌ش ناكرێت وله‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌پارێزگاكانی سلێمانی وهه‌ڵه‌بجه به‌پاساوی نه‌بونی پاره لهبانكدا جارێكی دیكه دابه‌شكردنی مووچه دواده‌كه‌وێت وئه‌وه‌ش بارگرانی زیاتری بۆ سه‌رشانی مووچه‌خۆران دروست كردووه.
ووتیشی: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستی بێت ده‌توانێت به كۆكردنه‌وه‌و ڕێكخستنه‌وه‌ی داهات وگه‌ڕانه‌وه‌ی به‌خه‌زێنه‌ی گشتی، كێشه‌ی نه‌بونی پاره له‌بانكه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی وهه‌ڵه‌بجه چاره‌سه‌ر بكات وچیتر مووچه‌خۆرانی سنوری ئه‌و دووپارێزگایه نهكرێنهقوربانی وهاوشێوه‌ی پارێزگاكانی هه‌ولێر ودهۆك مووچه‌كانیان دابه‌ش بكرێت.