ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسادادان و دیاریكردنی واده‌ی دانیشتنه‌كانی راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگری یه‌كه‌م و جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێكردنی گرنگترین بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رنامه‌ی كار و ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ماوه‌ی داهاتوودا.
ئاشكراشیكرد: له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێك درا، یه‌كه‌م: درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسادادانی یه‌كه‌م/ له ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن، مانگ یه‌كه‌م، به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (58/دووه‌م) له ده‌ستور، به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی ژماره‌یه‌ك له یاساكان و ئه‌رك و مافه ده‌ستورییه‌كان.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا هاتووه كه بڕیاردرا له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به دانیشته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت له رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه كه ده‌كاته 11 و 12ی ئایار، و به‌رنامه‌ی كار پێكدێت له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ یاسای تاوانباركردنی ئاساییبونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنیست، و ده‌نگدان به یاسای پشتیوانی فریاگوزاری ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان، له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی پێكهێنانی لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.