راوێژكاری ته‌كنیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ى نه‌وت و غازی هه‌رێم بڕیاری كۆتاییه و بۆ جێبه‌جێكردنه نه‌ك گفتوگۆكردن.
به‌گوێره‌ى سایتى رادیۆى نه‌وا، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فه‌رمی عیراقییه "هه‌یسه‌م جبوری" وتویه‌تی، بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری كۆتایین و ده‌بێ جێبه‌جێبكرێن، حكومه‌ت و په‌رله‌مان مافی ئه‌وه‌یان نییه بڕیاری دادگاكه له‌باره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه یاخود جێبه‌جێی نه‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌مه ده‌بێ حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره بكات، نه‌ك ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی یاخود جێبه‌جێنه‌كردنی تاوتوێ بكات، ده‌كرێت رێكاری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه له رێگه‌ی ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غازه‌وه بێت یاخود له رێگه‌ی دانانی بڕگه‌یه‌ك له یاسای بودجه.
راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا رونیكردووه‌ته‌وه، له روانگه‌ی بودجه‌كانی ساڵانی رابردووه‌وه یاسای بودجه به ته‌نیا ناتوانێت ئه‌م بابه‌ته چاره بكات، چونكه یاساكانی بودجه به‌شێوه‌یه‌كی راست جێبه‌جێ نه‌ده‌كران، ته‌نانه‌ت ئه‌مجاره ناتوانرێت بودجه به‌بێ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگا په‌سند بكرێت.