دیجیتال میدیای سپێده
نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایه بەجۆرێك بەرمیلێك نەوتی برێنت بە زیاتر لە (112) دۆلار لە بازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوهدهكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 9-5-2022 ، بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (112) دۆلار و 60 سەنت لە بازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەكرێت، هەروەک نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو زیاتر بەرزبووەتەوە و بە (109) دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
جێگهی باسه كه لە ماوەی دواییدا نرخی نەوت بەردەوام لە ناجێگیریدایە بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، بەو پێیەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر روسیادا لە دەرەنجامی بەرپاکردنی جەنگەکەیدا.