فراكسیۆنی یه‌كگرتوو: پێویسته‌ نەوتی هەرێم لەدەستی شەخس و تاقم دەربهێندرێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو : خەڵکی هەرێم لەناو کارەسات دایە پارتی ویەکێی پێویسته بەزوترین کات لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەون و نەوتی هەرێم لەدەستی شەخس و تاقم دەربهێندرێت و کاربۆتەوافق لەسەر یاسای نەوت وگازی عێراق بکرێت

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند پارتی و یه‌كێتی به‌هۆی ململانێ سیاسیه‌كانیان په‌رله‌مانیان په‌كخستووه‌و سلێمانیشیان كردۆته‌ قوربانی دۆخێكی ناله‌بار هه‌یه‌ له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری و له‌ڕووی دابه‌شكردنی موچه‌ .

دكتۆر شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو ڕایگه‌یاند یه‌كێتی و پارتی له‌ناو حكومه‌ت ڕێكه‌وتنیان كردوه‌ هه‌ریه‌كێكیان له‌داهاتی زۆنی خۆیان پاره‌ ببه‌ن و بیخۆن پاره‌ش بۆ موچه‌ دابین ناكه‌ن .

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ده‌شڵێت پێویسته‌ پارتی و یه‌كێتی بوه‌ستێنین له‌سه‌ر ئه‌ودۆخه‌ شڵه‌ژاوه‌ی بۆ خه‌ڵكیان دروستكردوه‌ نابێت به‌رده‌وام بن .

له‌باره‌ی پرسی غازی سروشتی و ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا دكتۆر شیًَركۆ ده‌لًَێت به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم قۆناغی گفتوگۆی تێپه‌ڕاندوه‌و ده‌ستی به‌فشاری هه‌مه‌لایه‌نه‌كردوه‌ بۆسه‌ر ئه‌وكۆمپانیا نه‌وتیانه‌ی له‌هه‌رێم كارده‌كه‌ن هه‌روه‌ك ده‌ستی گفتوگۆ كردوه‌ له‌گه‌ڵ ولاتانی دراوسێ بۆپرسی نه‌وتی هه‌رێم ده‌شڵێت بۆپرسی غاز وه‌ك نه‌وته‌كه‌ پارتی و یه‌كێتی موزایه‌ده‌ی پێ ده‌كه‌ن غازی هه‌رێم له‌ئێستادا به‌شی ناوه‌خۆ ناكات چۆن هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كه‌ن