نەزاهەی عێراق گەندەڵی لە 1.2 ملیار دۆلار لە بەغداو نەجەف ئاشكرا دەكات

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى فه‌رمى عێراق، فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌، رایگه‌یاند: یاریده‌ده‌ری به‌شی پشكنین له‌ به‌شی گه‌شتوگوزاری نه‌جه‌ف و ئه‌مینی سندوق، ساخته‌كاری و ده‌ستكاریكردنی پسوڵه‌ی كتابی كردووه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كان و ئاسانكاری گه‌شتیاریی له‌ نه‌جه‌ف و دزینی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی لێیان ده‌ستكه‌وتوه‌

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: گواستنه‌وه‌ كراوه‌ بۆ ده‌سته‌ی گشتی بۆ گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واره‌كان له‌ به‌غدا و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پسوله‌كانى گه‌شتیاران، ئاشكراشیكرد: ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ به‌ هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌غدا ئه‌نجام دراوه‌، و ئاكامه‌كه‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی (29) پسوله‌ بووه‌ كه‌ به‌ كۆی گشتی 600 ملیۆن دینار خه‌مڵێندراوه‌.

فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ راشیگه‌یاندوه‌: چه‌ند لیژنه‌یه‌ك له‌كۆمسیۆنی لێكۆڵینه‌وه‌ پێكهێنراوه‌، له‌سه‌ر فه‌رمانی ده‌سته‌ی گه‌شتیاری و شوێنه‌واره‌كان بۆ ئاماده‌بوونی له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری به‌شی گه‌شتوگوزاری نه‌جه‌ف به‌ به‌دواداچوونی كارمه‌نده‌كانی و پشتبه‌ستن به‌ فه‌رمانبه‌رانی بێتوانا.

ئاشكراشیكرد: فه‌رمانبه‌رانی نوسینگه‌ له‌ئۆپه‌راسیۆنی دووه‌مدا ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد كه‌ بانكی ڕه‌شید به‌دواداچوونی بۆ ڕێوشوێنه‌كانی دانه‌وه‌ی قه‌رزێك نه‌كردووه‌ كه‌ له‌ساڵی 2014دا دراوه‌ به‌ وه‌به‌رهێنه‌رێك به‌های (600) ملیۆن دینار، كه‌مته‌رخه‌می بانكه‌كه‌ له‌ بابه‌تی به‌دواداچوونی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی (10) كارمه‌ندی به‌رپرس هه‌یه‌ و هیچ قیستێك له‌ قه‌رزه‌كه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی ساڵێكه‌ له‌ به‌رواری به‌خشینه‌كه‌یه‌وه‌ پاره‌ی بۆ نه‌دراوه‌.