فه‌له‌ستین داوا له دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌سبه‌جێ بكات له پێشێلكارییه‌كانى ئیسرائیلى له خاكه داگیركراوه‌كاندا به‌تایبه‌تى دواى بڕیارێكى دادگاى داگیركا‌ر كه رێگا خۆشده‌كات بۆ راگواستنى دانیشتوانى ناوچه‌ى "مه‌سافر یه‌تتا" له باشوورى به‌ره‌ى رۆژئاوا.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، "محمد شهلالده" وه‌زیرى دادى فه‌له‌ستین ئه‌مڕۆ له شارى رامه‌لڵا ئه‌و داوایه‌ى كرد.
وه‌زیرى دادى فهلهستنیى وتى، دانیشتوانى ره‌سه‌نى فه‌له‌ستینى له "مه‌سافر یه‌تتا" هاوڵاتى مه‌ده‌نین و له‌سه‌ر خاكێك ده‌ژین كه به به‌ڵگه نامه‌كان سه‌لمێندراون، ئیسرائیلیش بڕیارێكى ده‌ركردوه به راگواستنى ئه‌و دانیشتوانانه.
به‌پێى راگه‌یانراوێكى پێشووى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌له‌ستینى، هه‌فته‌ى رابردوو دادگاى باڵاى ئیسرائیل داوایه‌كى دانیشتوانى 12 كۆمه‌ڵگه‌ى نیشته‌جێبوونى له "مه‌سافر یه‌تتا" له باشوورى به‌ره‌ى رۆژئاواى ره‌تكرده‌وه دژى بڕیاردان كه ئه‌و ناوچه‌یه ناوچه‌یه‌كى ته‌قه‌كردنه، ئه‌مه‌ش واتاى رووخاندن و راگواستنى دانیشتوانه‌كه‌یه‌تى.