دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی ھەولێر: "ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە ھەولێر تۆمار کرا کە تووشبووەکە تەمەنی ١٧ ساڵە و خەڵکی شاری ھەولێرە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی ھەولێر بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی پەتای تای خوێنبەربوون لە ھەولێر تۆمار کرا کە تووشبووەکە تەمەنی ١٧ ساڵە و خەڵکی شاری ھەولێرە.
ئاماژە بەوەشداوە کە تووشبووەکە لەئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشکییدایە
حەوتی ئەم مانگە بەڕێوەبەری گشیتی تەندروستی ھەولێر، دکتۆر دلۆڤان محەمەد رایگەیاند، حاڵەتێکی گوماناویی تای خوێنبەربوون لە ھەولێر ھەیە کە منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و شەش مانگە و خەڵکی بەغدایە.
سەبارەت بە حاڵەتە گوماناوییەکەش، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی ھەولێر بڵاوی کردەوە کە بەپێی ئەنجامی پشکنینی حاڵەتە گوماناوییەکە دەرکەوتووە کە تووشی پەتاکە نەبووە.