پیاوانێک مێژوو لە ئاستیان شەرمەزارەو بەرپرسانێکیش هێندە قێزەوونن مێژوویان شەرمەزارکردووە

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

بەداخەوە عێراقی ئێمە بە هه رێمی کوردستانیشەوە زۆرێک لە بەرپرسانمان هه ن تەنها خەمیان کۆکردنەوەی پارەو ڤێلاو دۆشینی خاکو ئاوو میللەتی خۆیانە.

بەجۆرێک تادەگەنە پلەو پۆست هه زارەها ماستاوو مەکرو کەیدو فڕوفێڵ بەکاردەهێنن.

دەیەها بەڵێنی درۆدەدەن و لە سادەترین قاوغ دا خۆدەنوێنن.

بەڵام هه ر کەگەیشتنە دەسەڵات و پلەوپۆست و نانە چەورەکە.

یەکەمین کاریان داخستنی مۆبایلە کانیان و

خۆنواندن و خۆبادانیانە لەسایەی هه موو ئەو پارەو پولانەی کەبەشێکی زۆری نازانرێ چۆن و بەچی بەدەستی دێنن

عەرەب ووتەنی( من این لک هذا)

بەڵام کاتێ لاپەڕەکانی ژیانی سەروەری مرۆڤایەتی و هاوەڵانی هەڵدەدەیتەوە،ئەوجا تێدەگەیت کەبۆچی ئەوان ئازیز بوونە و ئەمانیش میللەت لێیان زیزە؟!

بۆچی ئەوان خۆشەویست و ئەمانیش مەنبوس و بێزراون؟!

بۆچی ئەوان گیانیان لە پێناو فیدادەکراو ئەمانیش گیان بۆنەمانیان فیدادەکرێت؟!

زۆر بەسادەیی ئاخر

پێغەمبەری ئازیز کۆڵی بۆ خەڵکی هه ڵدەگرت و پێڵاوی خۆی دەدوریەوەو جلی خۆی پینە دەکرد، نانی لەگەڵ هه ژاران بەشدەکردو لەبرسیەتیدا زۆرجاران بەردی لەسک دەبەست. لەگەڵ خەڵکیدا دادەنیشت و سەلامی لەمنداڵان دەکردو لەگەڵ خەمباریان خەمباردەبوو

تەنانەت سادەیی و میهرەبانی شێوەو ڕوخساری ئازیزمان بەجۆرێک بوو لەهاوەڵانی جیانەدەکرایەوە

تاپێیان نە گوتبا کەس نەیدەزانی پێغەمبەرە چونکە بەڕاستگۆیی و خزمەت بە ئایین و خەڵکی خۆی پێغەمبەرستانی دروستکردبوو.

یان ئەبوبەکری صدیق لە سەردەمی خەلیفایەتیدا بەردەوام دەچێتە ماڵی ئافرەتێکی پیری هه ژارو کوخەکەی بۆ گسک دەدات و پێداویستییەکانی بۆدابین دەکات۰

یان عومەری کوڕی خەتاب بە کۆڵی خۆی فەردەئارد هه ڵدەگرێ و پشتی سوردەبێتەوەو خۆی دەچێتە ماڵە بێوەژن و هه تیوەکان و تێریان دەکات پاشان دەگەڕێتەوە.

یان عوسمانی کوڕی عەففان ئەو عوسمانی خەلیفەی یەکەمی موسڵمانان دەفەرموێت عوسمان نهێنیەکەی زۆرترە لە ئاشکرابوونەکەی

ئەو کەڵە پیاوەی ناونراوە بە ئیمامی قورئان چوونکە لەپێناو مانەوەیی و ڕێگریکردن لە ناکۆکیەکان هەموو قورئان لەسەردەمی ئەوداو بەزمانی قورەیشی نوسراوەتەوە

یانیش ئیمامی عەلی بەچەند کولێرەیەکی کەمەوە دەرگا بەڕووی فەقیرو بێ باوک و گیراواندا دەکاتەوەو خوای گەورەش لە وەصفیدا دەفەرموێت علی حبە مسکینا ویتیما واسیرا

بەپێچەوانەی بەرپرسانی ئێستا

کە ڤێلاو پارک و کێڵگەکانیان جیاوازو ناوازەو ڕوکن و تەلبەندەو دەیان دۆنمیشیان بەناوی کێڵگەو خانووەکانیان حەپەلوشکردووە

موچەی ئەوان زیاترە لە 100 موچەی کارگوزارێک و فەرمانبەرێکی ئاسایی

جلو بەرگی ئەوان تایبەتەو بچوکترین کاڵایان لە 500دۆلار بەرەوسەرەو تیچووی خواردن و خوردنەوەو تیچووی گەشتەکانیشیان هەرمەپرسە

ئوتومبێل و جلو بەرگیان درعەو دیاری گوێزەبانەی منداڵەکانیان کەشتی و ئوتوبێل و مارکێتە

دیاریەک کە کوڕی فەقیر تادەمرێت بەخەیاڵیش ناتوانێ بەدەستی بهێنێت

بەڵێ ئەوە نهێنی بەختەوەری پیاوانێکە کە خەڵکی خۆشیان دەویست و هه رئەوەشە وایکردووە مێژوو لەباسی پێغەمبەرو ئازیزان دا شەرمەزارە و بەرپرسانی ئێستاو ئەوانەش کەبوونەتە بار بەسەر خەڵکی سڤیل و بەش مەینەتەوە هێندە گەندەڵ و مەنبوس و نەخوازراون شەرمەزاری لای خوداو خەڵک و مێژووی خۆیانن.