دیجیتال میدیای سپێده
سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، حەسەن نەسروڵڵا ئاماژەی بەوە کرد کە گەرەنتیان داوە بۆ دەرهێنانی نەوت و غاز لە سنوورە دەریاییەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووریی وڵات.
حەسەن نەسروڵڵا لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری کرد لە کەمپینی هەڵبژاردن کە لە شاری سوڕ باشووری وڵاتەکەی بەڕێوەچوو.
سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان هەڵبژاردنە گشتییەکەی ١٥ی ئایاری لوبنانی بە بەرگریی ناوزەند کرد و داوای کرد دەنگ بدرێت بە حزبوڵڵا و هاوپەیمانەکانی و وتی: 'ئەوانەی خوازیاری بەرگرییکردنن لە لوبنان، دەرهێنانی سەرچاوە نەوتییەکان و پاراستنی سنوورەکان با دەنگ بە بەرگریی و هاوپەیمانەکانی بدەن'.
حەسەن نەسروڵلا باسی لە نەوت و غازی ناوچە دەریاییە جێ ناکۆکەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە دەرهێنانی نەوت و غازی سنوورە دەریاییەکان چارەسەرێکی گونجاوە بۆ قەیرانی ئابووریی وڵات.
سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە سنوورە ئاوییەکانی لوبنان بە بەهای ملیارەها دۆلار یەدەگی نەوت و غازیان تیادایە.
حەسەن نەسروڵڵا ئاماژهی بهوهشكرد 'ئەمڕۆ ئیسرائیل دەتوانێت ناوچەیەکی لوبنان بۆردومان بکات؟'، کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر بانگەوازی ئەوانەی داوای چەکداماڵین لە حزبوڵڵا دەکەن.