دیجیتال میدیای سپێده
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند کە لە بەندەرێکی باشووری ئەو وڵاتە، دەست بەسەر بڕێک ماددەی کیمیایی مەترسیداردا گیراوە.
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ھەماھەنگیی و ئاڵوگۆڕی زانیاریی لەگەڵ دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی، تیمەکانیان لە بەندەری ئوم قەسر سەربە پارێزگای بەسرە، دەستیان بەسەر کۆنتەینەرێکدا گرتووە کە بڕێک ماددەی کیمیایی مەترسیداریان تیایدابووە.
راشیگەیاندووە کە ماددە کیمیایە مەترسیدارەکان، رادەستی لایەنی پەیوەندیداری کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، وردەکاری زیاتر لەسەر جۆری ماددەکان و ئەو کەسانەیش کە تێوەگلاون لە ھارودەکردنی ماددە کیمیاییەکان، بخاتەڕوو.
دوای ئەو تەقینەوەیەی کە لە ئەنجامی بوونی ماددەی نیتراتی ئەمۆنیۆم لە بەندەرەکە لە ھاوینی ٢٠٢٠دا روویدا و بەھۆیەوە ٢٢١ کەس کوژران و شەش ھەزار کەسی دیکەیش برینداربوون، دەسەڵاتدارانی عێراق رێوشوێنەکانی پشکنینیان بۆ کەلوپەلە ھاوردەکراوەکان لە دەروازە سنوورییەکانی دەریایی، وشکانیی و ئاسمانیی، توندوتر کردووە.