رەمەزان ئەرتیسی، هۆكاری دواكەوتنی پارەی كارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردن ئاشكرا دەكات و ده‌ڵێت، به‌و نزیكانه پاره‌ی كارمه‌ندان خه‌رج ده‌كرێت
تا ئێستا پاره‌ى كارمه‌ندانى كۆمسیۆن كه بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌شداربوونه له پارێزگاى دهۆك دابه‌شنه‌كراوه، ئه‌وه‌ش بۆ نه‌بوونى پاره له بانكى ڕافیده‌ین له‌و پارێزگایه ده‌گێڕدرێته‌وه به‌و پاساوه‌ى حكومه‌تى عێراق نه‌یده‌توانى پاره ڕه‌وانه‌ى پارێزگاى دهۆك بكات.
ره‌مه‌زان ئه‌رتیسی به‌رپرسی هه‌ڵبژاردن له مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كگرتوو له دهۆك ووتی ،" نه‌بوونی بانكی ڕافیده‌ین هۆكاری دواكه‌وتنی پاره‌كه‌ی كارمهندانبوو و عێراق ئه‌و پاره‌یه‌ی ناردبووه بانكی ڕافیده‌ین له كه‌ركووك به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند لێكه‌وته‌یه‌كی سیاسی هێزه ئه‌منیه‌كان نه‌یان ده‌توانی له پردێ بپه‌ڕنه‌وه بڕۆنه كه‌ركوك و ئه‌منیه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م پاره‌یه بكه‌ن