دیجیتال میدیای سپێده
پۆلیسی سلێمانی لهبڵاوكراوهیهكدا رایگهیاند، لەماوەی كەمتر لە 24 سەعات چوار تۆمەتبار دەستگیركران كە هەڵیان كوتابوویه سەر گهنجێك و پارهیان لێی دزی بوو.
دهقی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی:
چوار تۆمەتبار دەستگیركران كە هەڵیان كوتابووە سەر هاوڵاتییەك
مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەڵیان كوتابووە سەر هاوڵاتییەك و پارەیان لێسەندبوو .
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەپۆلیسی سلێمانی تۆماركرد كە چوار ژن هەڵیان كوتاوەتە سەری و بەزۆر پارەیان لێسەندووە ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ڕاسپارد كە بەدواداچوونی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران .
دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس ، سەرەنجام توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 سەعات سەرجەم تۆمەتباران كە چوار ژنن دەستگیربكرێن و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .
لەئێستادا تۆمەتباران :
ش ، أ ، ف لەدایكبووی 1998
ه ، ز ، ب لەدایكبووی 2000
ز،ح،ت لەدایكبووی 1999
ك ، ح ، ت لەدایكبووی 1991
بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان