وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی بەرپەرچی هەوڵەکانی ئۆکرانیایان داوەتەوە بۆ دووبارە گرتنەوەی دورگەی سنەیک لە دەریای ڕەش و زیانێکی گەورەیان گەیاندووە بە هێزەکانی ئۆکرانیا و کەشتی و فڕۆکەکانیان. ڕۆیتەرز دەڵێت نەیتوانیوە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لێدوانەکەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لەسەر ئەو بابەتە پشتڕاست بکاتەوە. لە ماوەی ڕابردوودا ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ئۆلێکسی ئاریستۆڤیچ وتی ئۆکرانیا هەوڵی نەداوە دووبارە دورگەی سنەیک " زمینی " بگرێتەوە و زۆر ئاسانترە بەردەوام بین لە بە ئامانجکردنی ڕووسیەکان لەو دورگەیەدا. ڕووسیا دەڵێت لە 8 ی مانگی پێنجدا هێزەکانی ئۆکرانیا هەوڵیانداوە دورگەکە بگرنەوە. وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئیگۆر کۆناشینکۆڤ وتی " هەوڵەکانیان بە کارەسات بۆ ئۆکرانیا کۆتایی هات." سەرچاوە/ ڕۆیتەرز