دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین هەڵمەتێکی پشگنینی تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنای ئەنجامداو 90سامپڵ لەپشدەرو بیتوێن وەرگیران.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاوی كردوهتهوه: ئەمڕۆ پێنج شەممە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی دکتۆر هیوا مەحمود بەڕێوبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین و نوێنەری تاقیگەی ناوەندی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لەپزیشکانی قورگ و لوت و گوێ و نوێنەری خۆپاراستن و بەڕێوەبەری ژمارەیەک لەنەخۆشخانەکانی سنورەکە و نوێنەری بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، هەڵمەتێکی پشگنینی تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنای ئەنجامداو 90سامپڵ لەپشدەرو بیتوێن وەرگیران
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین له ڕاگهیهندراوهكهدا ئهوهشی ڕوونكردوهتهوه : له هه ڵمهتی وه رگرتنی سوابی له سنوری بیتوین و پشده ر ، له ریگه ی چه ند تیمیكه وه ئهنجامداوهو کۆی گشتی سامپڵەکانیش بەم شێوەیە بوون:
"له ڕانیەو چوارقوڕنە 15سامپڵ وهرگیرارون ، له قەڵادزێ و سنوری هەڵشۆو دەوروبەری 20سامپڵ وهرگیراون، له ناحیەی حاجیاواو بێتواتە و ئۆردوگای شکارتە10سماپڵ و له کەرەنتینەکان 35سامپڵ وههروهها له ناحیهی ژاراوەو سەنگەسەر 10سامپڵ وهرگیراون"
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ئاماژهی بهوهشدا: لەنزیکترن کاتیشدا ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکان ڕادەگەیەندرێت