پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/5/11 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئيلبروس كوتراشێڤ باڵيۆزى ڕووسيا له عيراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد. له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته سياسييه‌كانى عيراق و دواكه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه، په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ كران. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى […]