بەغدا سەركۆنەی بۆردومانی ئێرانی بۆ سەر چەند شوێنێكی ناوچەی سیدەكانی لە سنووری هەولێر كرد

دوایین نوێکردنەوە 2022-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ى عێراق سه‌ركۆنه‌ى تۆپبارانی ئێران بۆ سه‌ر چه‌ند شوێنێكی ناوچه‌ی سیده‌كانی له‌ سنوری پارێزگاى هه‌ولێر كرد.

به‌گوێره‌ى ئاژانسی هه‌واڵی عێراقى، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ده‌ڵێت: حكومه‌تی عێراق سه‌ركۆنه‌ى تۆپبارانی ئێران ده‌كات بۆ سه‌ر چه‌ند شوێنێك له‌ ناوچه‌ی سیده‌كانی سنوری پارێزگاى هه‌ولێر له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ دووپاتی كرده‌وه‌: به‌پێی بنه‌مای ده‌ستووری نابێت خاكی عێراق وه‌ك باره‌گایه‌ك یان ڕاڕه‌وێك به‌كار بهێنرێت بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگیی پته‌وكردنی دیالۆگ و به‌رده‌وامیی بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گرفته‌كان به‌تایبه‌تی ئاسایش له‌پێناو پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراق و به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌.